ئینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

بە ڤیدیۆ.. جود بێڵینگهام بە هەڵە سواری پاسی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێت

یاریگا –

لە رووداوێکی پێکەنیناویدا، جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە هەڵە سواری پاسی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێت.

لە دوای رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، کە ئەنجامەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا تەواو بوو. بێڵینگهام سەرنجی هەمووانی راکێشا.

لە سۆشیال میدیا، ڤیدیۆی بێڵینگهام بووە ترێند، کاتێک لە یاریگا دێتە دەرەوە و بە هەڵە سواری پاسی شاندی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێت، پاشان یەکێک لە ئەندامانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئاگاداری دەکاتەوە و پێی دەڵێت، ئەوە پاسەکەیان نییە.

بێڵینگهام هەر زوو دەم بەخەندەوە لە پاسەکە دێتە خوارەوە و سڵاو لە هاندەران دەکات.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدا دێت و 13 خاڵی لە کۆی پێنج یاریدا بەدەستهێناوە. کەچی ئۆکراینا بە حەوت خاڵ، لە پلەی دووەمدا دێت و یارییەکی کەمتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button