ئینگلتەراگرنگترین

ساوسگەیت: دوو جار وۆڵکەرم لە وازهێنان پەشیمان کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

گارێس ساوسگەیت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یەکەمجارە باس لە هەوڵەکانی خۆی بۆ هێورکردنەوەی کایڵ وۆڵکەر دەکات.

ساوسگەیت روونیکردووەتەوە، دوو جار وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی لە بیرۆکەی وازهێنان لە یارییەکانی نێودەوڵەتی پاشگەزکردووەتەوە.

جاری یەکەم، لە دوای دۆڕانیان لە قۆناخی هەشتی جامی جیهانی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا، وۆڵکەر بڕیاری وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی دابوو. پێشتریش لە دوای دۆڕانیان لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، کاتێک بە لێدانی یەکلاکەرەوە دۆڕان.

وۆڵکەری تەمەن 33 ساڵ، یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە بەرامبەر یۆکراینا کرد. ساوسگەیت دەڵێت، وۆڵکەر یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ پێکهاتەکەی.

دوو جار وۆڵکەرم رازیکردووە، لە بڕیاری وازهێنان لە یاری نێودەوڵەتی پاشگەزببێتەوە. ئەویش لە دوای یۆرۆی 2020 و جامی جیهانی 2022. ئەگەر باسی یاریزانانی کوالێتی بەرز بکەین، ئەوا وۆڵکەر لە شوێنی یاری کردنی خۆی، لە سەرووی هەموویانەوە دێت. وۆڵکەر نازانێت ئێمە چەند لە قورسایی و بەهای ئەو تێدەگەین، رەنگە قسەکانی منی پێناخۆش بێت.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە جیاوازی شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدا دێت و نزیکن لە یەکلاییکردنەوەی گەیشتیان بە یۆرۆی 2024 کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بکرێت.

سبەی سێشەممە، ئینگلتەرا لە یارییەکی دۆستانەدا لە گلاسکۆ، رووبەڕووی سکۆتلاند دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button