ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیکۆلاس پێپێ ئارسیناڵی جێهێشت و چووە سوپەرلیگی تورکیا

یاریگا –

نیکۆلاس پێپێ، یاریزانی نێودەوڵەتی کۆتدیڤواری ریزەکانی ئارسیناڵی جێهێشت و پەیوەندی بە ترابزۆن سپۆری تورکییەوە دەکات.

ئارسیناڵ لە بەیاننامەیەکدا، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پێپێی پشتڕاستکردەوە و بڕیارە ئەمڕۆ، بە فەرمی ببێتە یاریزانی ترابزۆن.

ئارسیناڵ لە ساڵی 2019 بە بڕی 72 ملیۆن پاوەند، گرێبەستی لەگەڵ پێپێ واژۆ کرد، ئەوکاتە بەهای گواستنەوەکە مێژوویی بوو، بەڵام لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، ریکۆردەکە لەلایەن دێکلان رایسەوە شکێندرا، کاتێک بە بڕی 105 ملیۆن پاوەندەوە لە وێستهام، پەیوەندی بە گەنەرزەوە کرد.

یانە تورکییەکە ڤیدیۆییەکی لە پلاتفۆرمی X (تویتەری پێشوو) بڵاوکردەوە و تیایدا پێپێ لە فڕۆکەیەکی تایبەت دەردەکەوێت و دەڵێت

هاتوومەتە ئێرە، تاوەکو ببمە پاڵەوان و دەستکەوت بەدەستبهێنم.

پێپێ لە کۆی 112 یاریدا، 27 گۆڵی لەگەڵ ئارسیناڵ کرد و وەرزی رابردوو، بە خواستن یاری بۆ یانەی نیسی فەرەنسی کرد، لەگەڵ یانەکە توانی هەشت گۆڵ لە کۆی 28 یاریدا بکات.

ترابزۆن سپۆر یەکێکە لە یانە کێبڕکێکارانی سوپەرلیگی تورکیا و لە پلەی حەوتەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button