
بۆ وەرزی نوێی خولی پڕۆلیگی عێڕاق، یانەی دهۆك ئەمڕۆ شەممە 9/9/2023 ڕاهێنانەکانی دەستپێدەکات.
بۆ وەرزی دووەم لە سەریەک یانەی دهۆك بە ڕاهێنەرایەتی سلێمان ڕەمەزان ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یاریگای سێمێل ڕاهێنانەکانی بۆ وەرزی 2023 _ 2024ـی خولی پڕۆلیگی عێڕاقی یەکەم یەکەی مەشقی ئەنجامدەدات، بۆ ئەم وەرزە یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ شەش یاریزانی پیشەگەر واژۆکردووە کەوانیش یانیک زاکیری سەنیغالی و دۆمینیک ڤینیسیوس و لۆکاسی بەڕازیلی و ماکسوێل و ڕۆبن ئەکوا و نورسۆلێ ی کامیرڕۆنیە، دهۆک جیاواز لە وەرزی ڕابردوو ئامانجی یانەکە بۆ وەرزی داهاتوو وەرگرتنی پلەیەکی باشی ڕیزبەندیە لەخولەکە.
یانەی دهۆک توانی پارێزگاری لە بەشێکی زۆری یاریزانەکانی وەرزی ڕابردووی بکات کە ئاستێکی باشیان لەگەڵ یانەکە پێشکەش کردبوو، بۆیە گرێبەستی زۆربەیان نوێکرایەوە.