ئینگلتەراگرنگترین

فیفا: بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم هاوینە تەواوی ریکۆردەکانی شکاند

یاریگا –

لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا، یانەکان بڕی 7.36 ملیار دۆلاریان لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ لە راپۆرتێکدا، تەواوی وردەکارییەکانی گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بڵاوکردووەتەوە کە لە 1ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 1ی سێپتێمبەر کۆتاییدێت.

بەراورد بە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2022، لەم هاوینەدا بازاڕی گواستنەوەکان بە رێژەی 47.2% بەرزبووەتەوە.

گواستنەوەی مۆسێس کایسێدۆ، لە برایتنەوە بۆ چێڵسی بە بڕی 115 ملیۆن پاوەند، گرانترین گواستنەوەی ئەم هاوینە بوو. لە پلەی دووەمیشدا، گواستنەوەی دێکلان رایس، لە وێستهامەوە بۆ ئارسیناڵ بە بڕی 105 ملیۆن پاوەند دێت.

یەکێک لە گواستنەوە گەورەکانی دیکەی مێرکاتۆی هاوینە، گواستنەوەی جود بێڵینگهام بوو لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە بۆ ریال مەدرید بە بڕی 88.3 ملیۆن پاوەند. هەروەها گواستنەوەی هاری کەین لە تۆتنهامەوە بۆ بایرن میونشن بە بڕی 86.4 ملیۆن پاوەند، لە پلەی چوارەمدا دێت.

لە راپۆرتەکەی فیفادا هاتووە، بە درێژایی بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە، زیاتر لە 10 هەزار گواستنەوە روویاندا.

یانەکانی ئینگلتەرا بە خەرجکردنی 1.98 ملیار دۆلار لە پلەی یەکەمدا دێن و یانەکانی سعودیە، بە خەرجکردنی 875 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەمدا دێن. بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، یانەکانی فەرەنسا بە خەرجکردنی 859 ملیۆن دۆلار، لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە هاتن. هەروەها یانەکانی ئەڵمانیا بە 762.4 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدا دێن. بە شێوەیەکی سەیر، ئەمساڵ یانەکانی ئیتاڵیا بە خەرجکردنی 711 ملیۆن دۆلار، پێش یانەکانی ئیسپانیا کەوتن، کە ئیسپانییەکان تەنیا 405.6 ملیۆن دۆلاریان خەرج کرد.

گارسیا سیلڤێرۆ، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی فیفا دەڵێت

ئینگلتەرا لە سەرووی لیستی زۆرترین گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دێت، بە گشتی 449 یاریزان پەیوەندیان بە یانەکانی ئینگلتەراوە کرد و 514 یاریزانیش یانەکانی ئینگلتەرایان جێهێشت. لەسەر ئاستی خانمانیش، ئەم هاوینە ریکۆردی نوێ تۆمار کران، بە گشتی 829 گواستنەوە روویاندا کە 66 لەو گواستنەوانە بە پارەی کاش بوون.

لە لایەکی دیکەوە، کرێ یاخود (زەحمەتانە)ی بەڕێوەبەری کارەکان بەراورد بە ساڵی رابردوودا، بەڕێژەی 36% بەرزبووەتەوە، 696 ملیۆن دۆلار تەنیا بە بەڕێوەبەری کارەکان دراوە.

کردنەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی داهاتوو لە 1ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 دەبێت و تاوەکو کاتژمێر 11 (بە کاتی لەندەن)ی شەوی 1ی شوبات کراوە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button