چامپیۆنزلیگ

یوێفا خەڵاتی ئەو یانانە دەکات کە لە پاڵەوانێتییەکانیدا بەشدارنین!

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا داهاتی ئەو یانانە زیاد دەکات کە بەشدارنین لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپا.

یوێفا رایگەیاند سیستەمێکی تازەی دابەشکردنی داهات پەیڕەو دەکەن بۆ ساڵانی 2024 تاوەکو 2027. تێیدا 7٪ی داهاتی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپا لیگ و کۆنفرانسلیگ دەدەن بەو یانانەی ئەورووپا بەشدارنین لەو سێ پاڵەوانێتییەدا.

ئەم یاسایە پێشتریش هەبوو بەڵام ئەو رێژەیەی دەدرا بەو یانانە  بڕی 4٪ی داهات بوو لەبری 7٪، مەبەست لەم کارەش هێشتنەوەی باڵانسی هێزە لە نێوان سەرجەم یانەکان دا.

فیدراسیۆنی خولەکانی ئەورووپا، دوای ئەو بڕیارە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

فیدراسیۆنی خولەکانی ئەورووپا بەخێرهاتنی ئەو راگەیاندنەی یوێفا دەکات کە باس لە زیادکردنی پاداشتی ئەو یانانە دەکات بەشدارن لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان لە نێوان 2024-2027 دا.

ساڵانێکە، خولە ئەورووپییەکان و ئەندامەکانی داوا لە یوێفا دەکەن کەبەشێوەیەکی دادپەروەرانە قازانجی داهات دابەش بکرێت بۆ هێشتنەوەی کیانی ئاڵنگاری و باڵانسی هێز لە نێوان یانەکاندا. بڕیارەکەی ئەمڕۆ یانەکانی سەرجەم ئەورووپا دەتوانن زیاتر وەبەرهێنان لە داهاتوویان و یاریزانە لاوەکانیان بکەن.

چاوەڕواندەکرێت کۆی ئەو پارەیەی کە دەدرێت بەو یانانە بگاتە 4.4 ملیار یۆرۆی ساڵانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button