گرنگترینمۆندیال

کاسێمیرۆ: باسکردنی ئانچیلۆتی بێ رێزییە

یاریگا –

کارلۆس کاسێمیرۆ دەڵێت باسکردنی کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی بەڕازیل، بێ رێزیکردنە بە فێرناندۆ دینیز، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکە.

ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد، کارۆس کاسێمیرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەرێکی بەتوانایە و دەزانێت چۆن سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام ئێستا پابەندە بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید، قسەکردن لەسەر ئەو بێڕێزیکردنە بە هەڵبژاردەی نیشتیمانی و راهێنەرەکەمان.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل ئاشکرایکردووە، لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو کارلۆ ئانچێلۆتی، دەبێت بە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل، کە ئەوکات گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت. شوێنی فێرناندۆ دینیز دەگرێتەوە کە ئێستا بەشێوەیەکی کاتی راهێنەری سامبایە.

کاسی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئێمە دەزانین کە ئانچیلۆتی راهێنەرێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەڵام راهێنەرێکی گەورەمان هەیە کە ناوی دێنیزە، رێزی لێدەگرین وەک ئەوەی لە کاتی مۆندیالدا راهێنەری ئێمە بووبێت.

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی داهاتوو لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر بۆلیڤیا یاری دەکات، دواتر هەر لە 12ی ئەم مانگە لە لیما، رووبەڕووی پیرۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button