ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی گریزمان ئۆفەری سعودییەکانی رەتکردەوە؟

یاریگا –

ئانتوان گریزمانی ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئۆفەرێکی زەبەلاحی سعودییەکانی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئانتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە مێرکاتۆی هاوینە ئۆفەرێکی زەبەلاحی سعودییەکانی بەدەست گەیشتووە، بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکردووەیەوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئۆفەری سعودییەکان هێرشبەرە فەڕەنسییەکەیان قەلەق نەکردووە، ناوبراو ئامادە نەبووە لە بەرامبەر هیچ بڕە پارەیەکی سعودیەکان خۆی بەدەستەوە بدات و رۆخی بلانکۆس جێبهێڵیت.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەیش کردووە، گریزۆ هیچ دانوستانێکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەبووە، چونکە ئانتوان هەرگیز بیری لە جێهێشتنی ئەتلەتیکۆ نەکردووەتەوە.

هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، گریزمان ئۆفەرێکی سعودییەکانی بە مووچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ رەتکردووەتەوە و نەیویستووە لە مەدرید بڕوات.

بەپێی رۆژنامە فەڕەنسییەکەیش، جیا لە سعودییەکان پاریس سانجێرمان هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە داوە، بەڵام گریزمان بەلایەوە گرنگ نەبووە و تەنیا مانەوەی لە یانەکەی خۆی ویستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button