گرنگترینمۆندیال

نێیمار ترس و دڵەڕاوکێ دەخاتە ناو هەڵبژاردەی بەڕازیل

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، لە دوایین یەکەی مەشقەکاندا، ترس و دڵەڕاوکێی لە مەشقەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل درووستکرد.

رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، لە دوایین یەکەی مەشقەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا بە شێوەیەکی لەناکاو لە قۆڵیدا تووشی ئازار بووە.

بەهۆی ئەو ئازارە ئەستێرە تەمەن 31 ساڵانییەکەی سامبا بە ناچاری مەشقەکانی جێهێشتووە، دەستبەجێ چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە، دەرکەوتووە لە ناوچەی دەورووبەری مەچەکیدا تووشی برینێک بووە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ناوبراو پاش وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست، جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە مەشقەکان و لەگەڵ هاوڕێکانی درێژەی بە مەشق و راهێنانەکان داوە.

ئێستا هەڵبژاردەی بەڕازیل لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026، خۆی ئامادە دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەی بۆلیڤیا و پیرۆ لە رۆژەکانی 9 و 13ـی ئەم مانگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button