ئیتاڵیا

ئینزاگی بە بەرزکردنەوەی مووچەکەی خەڵات دەکرێت

یاریگا-سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان گرێبەستێکی تازەی لەلایەن ئینتەرمیلانەوە پێشکەشکراوە و تێیدا مووچەکەی بەرزکراوەتەوە.

ئینزاگی لە 2024 گرێبەستەکەی بەسەرچوو، بەڵام بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، گرێبەستی ئینزاگی ساڵێکی دیکەی دەخرێتە سەر و مووچەکەشی بەرزدەکرێتەوە بۆ 5.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.

بەم مووچەیە، ئینزاگی چووە ریزبەندی سێهەم لە ریزی بەرزترین موچەکانی راهێنەران لە پریمەرلیگ. هەریەک لە مۆرینهۆ و ئالێگری خاوەنی 7.5 ملیۆن یۆرۆن و لە یەکەمدان. پاش ئینزاگیش ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری میلان دێت بە چوار ملیۆن یۆرۆ.

نێرازوری بە سەرکردایەتی ئیزانگی، هەر سێ یارییەکەی سەرەتای وەرزی ئیتاڵیای بردووەتەوە، پاش تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکانیش لە گەڕی چوارەم رووبەرووی ئەیسی میلان دەبێتەوە. رۆسۆنێریش بەهەمان شێوە سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و چاوەڕوانی دێربییەکی ئاگرین دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button