جیهانگرنگترین

ئەوەی پێوویستە بیزانیت دەربارەی تیروپشكی جامی جیهانی یانەكان

یاریگا –

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە تیروپشكی یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان لە وڵاتی سعودیە بەڕێوە بچێت.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ لە جەددەی سعودیە تیروپشكی یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان رابكێشرێت و تیروپشكەكەلە ماڵپەڕی فەرمی فیفا پەخشدەكرێت.

یانە بەشداربووەكانی جامی جیهانی یانەكان بۆ ساڵی 2023:

حەوت یانە بەشداری لە جامی جیهانی یانەكان دەكەن كە تا ئێستا ناسنامەی شەش یانەیان ئاشكرا كراوە.

یانە بەشداربووەكانی جامی جیهانی یانەكان بۆ ساڵی 2023 بریتین لە: ئەهلی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەفریقا، ئیتیحاد پاڵەوانی خولی سعودی و نوێنەری وڵاتی میواندار، ئۆراوای یابانی پاڵەوانی ئاسیا، ئۆكلاند سیتی پاڵەوانی ئۆقیانووس، كلۆب لیۆنی مەكسیكی پاڵەوانی كۆنكاكاف، مانچێستەر سیتی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پاڵەوانی كۆپا لیبەرتادۆرس كە هێشتا دیاری نەكراوە.

یارییەكانی قۆناخی یەكەم لە بەرواری 12-12بەڕێوە دەچێت و قۆناخی دووەم لە بەرواری 15-12، هەروەها یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی لە بەرواری 18,19-12 دەكرێن.

خەڵاتەكانی پاڵەوانییەتیەكە چین؟

پاڵەوان: 5 ملیۆن دۆلار

پلەی دووەم: 4 ملیۆن دۆلار

پلەی سێیەم: 2.5 ملیۆن دۆلار

پلەی چوارەم: 2 ملیۆن دۆلار

پلەی پێنجەم: 1.5 ملیۆن دۆلار

پلەی شەشەم: یەك ملیۆن دۆلار

پلەی حەوتەم: 500 هەزار دۆلار

 

بابەتی زیاتر

Back to top button