ئینگلتەراگرنگترین

خۆشەویستێکی پێشوو: ڵایکەکانم بۆ وێنەکانی نێیمار، ئانتۆنی شێت کردووە

یاریگا –

گابریێلا کاڤاڵین، خۆشەویستی پێشووی ئانتۆنی، یاریزانی مانچێستەر یونایتد رایدەگەیەنێت، ئانتۆنی بە ڵایکەکانی من بۆ پۆستەکانی نێیمار دا سیلڤا، یاریزانی هیلال زۆر دڵ پیس ببوو.

خۆشەویستەکەی ئانتۆنی لیستێکی درێژی تۆمەتی خستووەتە پاڵ یاریزانە بەرازیلیەکە، تەنانەت هێرشی فیزیکیشی تێدایە و دەڵێ، زۆر توندوتیژی لەبەرامبەر کراوە.

یەکێک لە رووداوە سەیرەکانی نێوان گابریێلا و ئانتۆنیدا، رۆژێکیان ئانتۆنی لە ماوەی 60 چرکەدا، 13 پەیامی سووکایەتی پێکردنی بۆ خۆشەویستە کۆنەکەی ناردووە.

هەروەها گابریێلا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردووەتەوە، ئانتۆنی بە ڵایک و کۆمێنتی خۆشەویستەکەی بۆ پۆستەکانی جیڵ سێبۆلا، زۆر تووڕە بووە، بە تایبەت بۆ ئەو وێنانەی کە نێیماری تێدایە.

 

ئێستا کەیسەکەی نێوان گابریێلا و ئانتۆنی لە دادگاکانی بەرازیلە و رۆژنامەی UOL لە زاری شایەتحاڵێک، قسەکانی ئانتۆنی بەم شێوەیە بڵاویکردووەتەوە

من لەوە تێناگەم، تۆ بۆچی هەموو پۆستێکی جیڵ سێبۆلا، ڵایک دەکەیت کە نێیماری تێدایە، هەرچەندە وێنەکان زۆر کۆنن و ئێستا بڵاونەکراونەتەوە، تەنانەت کۆمێنتیشت کردووە.

گابریێلا لە بارەی پەیامە سووکایەتیی پێکردنەکانی ئانتۆنی لە ماوەی یەک خولەکدا دەڵێت

ئانتۆنی پێی گوتووم، نامەوێت جارێکی دیکە تۆ لە ژیانی خۆمدا ببینمەوە، سەیرە ئەم گەنجانە نابینن، تۆ قێزەونی. ئێستا واتسئاپ جێدەهێڵت، ئادەی پێم بڵێ کێ لێرەیە؟ کچێ سینیک، رووخێنەری ژیانەکان کوای؟ هیوادارم بمریت، ف***. تەنانەت واتسئاپیشت جێهێشت، چەند قێزەونی خوایە.

لە دوای ئەم پەیامانە، ئانتۆنی زۆر هەوڵیداوە لەگەڵ گابریێلا قسە بکات، بەڵام خۆشەویستە کۆنەکەی وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداوەتەوە.

رۆژنامەی UOL بە پشتبەستن بە چەندین بەڵگەوە دەڵێت، ئانتۆنی دوو جار مۆبایلی گابریێلای شکاندووە، لە هەمان کاتدا دەیان جار داوای لێکردووە، لە کردەوەکانی خۆشبێت و پەشیمانی دەربڕیوە.

هەرچەندە ئانتۆنی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا، تەواوی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە، ئەمەش دوای بەرزکردنەوەی فایڵی کەیسەکەی بۆ پۆلیسی ساوپاولۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button