ئه‌وروپا

مۆدریچ واز ناهێنێت

یاریگا –

زلاتکۆ دالیچ راهێنەری هەڵبژاردەی کرواتیا دووپاتیکردەوە کە لۆکا مۆدریچ تاوەکوو یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت.

لە چەند ساڵی رابردوودا مۆدریچ ئەستێرەی سەرەکی هەڵبژاردەی کرواتیا بووە لەو سەرکەوتنانەی کە ئەم تیپە بەدەستی هێناوە.

بە ئامادەبوونی ئەم یاریزانە لە یاریگادا وەک کاپتن، کرواتییەکان توانیان لە مۆندیالی 2018 بگەنە قۆناغی کۆتایی و بە شکستپێهێنانیان لەلایەن هەڵبژاردەی فەرەنساوە نازناوی دووەم بەدەستبهێنن، هەروەها لە جامی جیهانی قەتەری 2022شدا بەسەرکەوتنیان بەرامبەر گەڵبژاردەی مەغریب نازناوەی سێیەمیان بەدەست هێنا.

دەنگۆی زۆر لەسەر بڕیاری ئەو ئەستێرە کرواتییە بیسترا کە دوای مۆندیال ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات، بەڵام دواجار دالیچ دووپاتیکردەوە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت.

دالیچ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: لوکا مۆدریچ تا یۆرۆی 2024 لەگەڵمان دەبێت. هیچ گومانێک لە خۆشەویستی ئەو بۆ هەلبژاردەکەی نییە. دوای تیروپشکی هەڵبژاردنی کۆمەڵەکان قسەمان کرد و ئەویش بڕیاریدا بەردەوام بێت. هیوادارم زیاتریش لەگەڵمان بمێنێتەوە بەڵام دەبێت بزانین لە داهاتوودا بارودۆخ چۆن دەبێت. سوپاسی لوکا دەکەم بۆ ئەم بڕیارە!”

پێشتر باس لەوە کرابوو کە مۆدریچ بە ئاردا گولەر یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدریدی گوتبوو کە بەنیازە لە هاوینی ساڵی داهاتوو ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات، ئێستاش دەبێت بزانین بارودۆج لە ریال مەدرید چۆن بەرەو پێش دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button