ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئۆساسۆنا لە یاریگای ئێل ساداری تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئیسپانی دێت و ئۆساسۆناش بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە پێدری و رۆنالد ئاراوخۆ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی رۆژنامەی ئاس:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: باڵدی، كریستێنسن ، كۆندی، رۆبێرتۆ

هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، رۆمیۆ ، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: گاڤی، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button