ئینگلتەرا
وادەی یەکەم یاری سەڵاح بۆ یانەی ئیتیحاد ئاشکرا بوو
یاریگا
ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی سعودیە هێشتان سوور و پێداگرە لەسەر ئەوەی سەڵاح پەیوەندی بە ئیتیحادەوە بکات.
ڕۆژنامەی عەکوزی سعودی تا ئێستاش پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە سەرچاوە تایبەتەکان پێیان ڕاگەیاندوون کە محەمەد سەڵاح هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول لە لەندەنەوە بە فڕۆکەی تایبەت دەچێتە شاری جەددە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە هەموو رێکارەکانی گواستنەوەی سەڵاح بۆ ریزەکانی ئیتیحاد کۆتایی هاتونە و ئەو یاریزانە بەم زووانە گەشتی وڵاتەکەیان دەکات.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، یەکەم یاریی محەمەد سەڵاح بە درێسی ئیتیحاد رۆژی 14ـی ئەم مانگە لە گەڕی شەشەمی خولەکە بەرامبەر ئەخدود دەبێت.