جیهانگرنگترین

ئەستێرەکەی ریال، یەکەم بەربژێری خەڵاتی کوڕی زێڕینی 2023یە

یاریگا –

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، جود بێلینگهام ئەمساڵ خەڵاتی کوڕی زێڕینی ساڵی 2023 بەدەست دەهێنێت.

لە ئێستادا جود بێلینگهام رکابەری سەرەکی بەدەستهێنانی خەڵاتی کوڕی زێڕینی 2023یە و مۆندیالی2022ش هۆکارێکە. ئەستێرە نوێیە ئینگلیزییەکەی یانەی ریال مەدرید لە ئەنجامی ئاستە بەرزەکەی یاناکەی کردووە بە پێشەنگی لالیگا. لە راستیدا لە ئێستادا بەهای 152 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا، بێلینگهام یەکەم بەربژێرە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵدن بۆی کە لەلایەن توتۆسپۆرتەوە ئەنجام دەدرێت.

جەمال موسیالای یاریزانی یانەی بایرن میونشن لە پێش ئەنتۆنیۆ سیلڤا و گاڤی و چاڤی سیمۆنسەوە دێت. موسیالای بە بەهای 149 ملیۆن یۆرۆ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، گاڤیش بە بەهای 140 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەم دایە. ئەو پێنج یاریزانە زۆرترین ئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیان هەیە.

 

خەڵاتی کوڕی زێڕین بەو کەسانە دەدرێت کە پێش یەکەمی ژانویەی 2003 لەدایک بوون. ژمارەی یارییەکان، خولەکەکانی ناو یاریگا، درەوشاوەیی لە پێشبڕکێکانی یانەکانی ناوخۆ و ئەوروپا، هەروەها یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، هۆکاری گرنگن بۆ گەیشتن بەم خەڵاتە تایبەتە.

 

دوایین براوە گاڤی بوو کە نازناوەکەی لە ئێرلینگ هالاند وەرگرت. هەروەها جواو فێلیکس ئەو کەسە بوو کە لە ساڵی 2019 ئەم نازناوەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button