ئینگلتەراگرنگترین

برونۆ بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی مانچێستەر یونایتد دەستنیشانکرا

یاریگا –

برونۆ فێرناندێز، بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی مانچێستەر یونایتد دەستنیشانکرا.

بەشێوەیەکی فەرمی برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی مانچێستەر یونایتدی بەدەستهێنا.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە مانگی ئاب 3 یاری بە درێسی شەیتانە سوورەکان ئەنجامدا، گۆڵێکی بۆ یانەکەی کرد و گۆڵێکیشی درووستکرد.

مانچێستەر یونایتد لە مانگی ئاب لە کۆی 3 یاری پرێمەرلیگ دوو سەرکەوتنی بەرامبەر بە یانەکانی وۆڵڤز و نۆتینگهام بەدەستهێنا و لە یارییەکیش بەرامبەر تۆتنهام تووشی شکست بوو.

برونۆی تەمەن 28 ساڵان، کاپتن و سەرکردەی تیپەکە رۆڵێکی کاریگەر و باڵا دەگێڕێت لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button