ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێریک گارسیا بارسێلۆنای جێهێشت

ئێریک گارسیا بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا ریزەکانی  یانەکەی بەرەو جیرۆنا جێهێشت.

لە کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەدا، چاڤی ‌هێرناندێز رێگەی بە گارسیا دا بە شێوازی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک  بجێتە جیرۆنا.

گارسیا لە بوونی ئاراوخۆ، کوندێ، کریستیانسن، ئینیگۆ و بە هاتنی کانسێلۆ، چانسی یاریکردنی زۆر لاواز بو بوو.

ناوبراو دەچێتە پاڵ لینگلێ و ئانسو فاتی لە ریزی ئەو یاریزانانەی یانەکە کە لە کۆتا  رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا یانەکەیان جێهێشت.

گارسیا پێشتر لە ئەکادیمیای بارسا بوو بەڵام دواتر روویکردە مانچێستەر سیتی.  لە 2021 بە 20 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە بارسا بەڵام ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە یانەکە هیوای بۆ دەخواست.

بابەتی زیاتر

Back to top button