ئیسپانیا

باشترین یاریزانی بارسێلۆنا لە لای ڤالڤێردی کێیە؟

یاریگا –

فێدریکۆ ڤالڤێردی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید پێی وایە رۆناڵد ئاراوخۆ باشترین یاریزانی بارسێلۆنایە لە ئێستادا.

لەماوەی چەند وەرزی رابردوودا ڤاڵڤێردی بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکی و درەوشاوەکانی یانەی ریال مەدرید و ئاستێکی زۆر باشی لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا نیشانداوە.

ئەو کە ئێستا بووەتە یەکێک لە یاریزانە لاوەکان و بەئەزموونەکانی یانەی ریال مەدرید، هیوادارە لەم وەرزەدا یارمەتی تیپەکەی بدات نازناوی لالیگا لە بارسێلۆنا بستێنیێتەوە و جارێکی دیکە تیپەکەی بکاتە رکابەری سەرەکی چامپیۆنزلیگ.

ئەم ئەستێرەیەی ریال مەدرید لەم دواییانەدا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا و تیایدا وەڵامی پرسیارە سەرنجڕاکێشەکانی دایەوە، لەوانەش هەڵبژاردنی باشترین و خراپترین یاریزانی بارسێلۆنا، ئەم بابەتەش سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی ئەو دوو تیپەی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

لە وەڵامی ئەم پرسیارە سەرنجڕاکێشەدا، ڤاڵڤێردی رایگەیاند:

باشترین و خراپترین یاریزانی بارسا بە پێی هەڵبژاردەی خۆم؟ باشترین بەڕای من رۆناڵد ئاراوخۆیە. بەڕاستی کەیفم بەم یاریزانە دێت. هەروەها هاوڕێی منە چونکە ئۆرۆگوایە.

هەڵبژاردنی خراپترین یاریزان؟

من پێم خۆش نییە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە. پێم وایە هەموو کەسێک شایەنی ئەوەیە لە هەر شوێنێک بێت رێزی لێبگیرێت. ئەوان زۆر کاردەکەن و بە زەحمەت مەشق دەکەن، بۆیە رێزێکی زۆرم بۆ هەموویان هەیە.

ڤاڵڤێردی و ئاراوخۆ رکابەری جدین لە لالیگا، بەڵام لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای پێکەوە یاری دەکەن و پەیوەندییەکی زۆر دۆستانە و نزیکیان لەگەڵ یەکتر هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button