ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فاتی نزیکە لە رۆیشتن و بارسێلۆنا شوێنگرەوەی دەستنیشان دەکات

یاریگا –

تۆتنهام و چێڵسی بە توندی چووەتە نێو گفتوگۆکانی گواستنەوەی ئانسو فاتی، یاریزانی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، فاتی گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت، چونکە پێی وایە ناتوانێت بەشداری ژمارەیەکی زۆری یارییەکانی ئەم وەرزە بکات.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ روونیکردووەتەوە، فاتی دەیەوێت گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت و هەڵیانبسەنگێنێت، تاوەکو بڕیار لە وێستگەی داهاتووی خۆی بدات.

لە راپۆرتەکەی رۆژنامەی ئاسدا هاتووە

رەنگە ئانسو فاتی یەکێک بێت لە بۆمبەکانی دوا رۆژی مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان، پێشتر بڵاومانکردووەتەوە، هێرشبەرەکەی بارسا ئاسوودە نییە و دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت. دوو یانەی ئینگلیزی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی خزمەتەکانی دەکەن، ئەوانیش یانەکانی تۆتنهام و چێڵسین. رەنگە بە خواستن یاخود بە شێوەیەکی هەمیشەیی بیگوازنەوە. هەرچەندە بارسا دەیەوێت بە خواستن رێگە بە چوونە دەرەوەی فاتی بدات. چونکە پێیان وایە فاتی داهاتووی یانەکەیە.

لەلایەکی دیکەوە، ئالفرێدۆ مارتینێز، رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی دەڵێت ”ئاسنو بە جدی بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی بارسێلۆنا دەکاتەوە، چونکە پێی وایە رێژەی بەشدارییەکەی لەگەڵ یانەکە کەمە، تایبەت دوای درەوشانەوەی لامین یامال.

خۆرخێ مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی فاتی و جواو فێلیکسە و رەنگە شێوازێک بۆ رازیکردنی بارساش بدۆزێتەوە و فێلیکس پەلکێشی کاتالۆنیا بکات.

فاتی تەمەنی 21 ساڵە و یەکێکە لە بەرهەمەکانی لا ماسیا. لە دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی، هاندەران پێیان وابوو دەبێتە شوێنگرەوەی پاڵەوانەکەی جیهان.

بابەتی زیاتر

Back to top button