ئینگلتەراگرنگترین

راشفۆرد بە مووچەی دوو هەفتەی رۆلز رایسێکی کڕی

یاریگا

مارکوس ڕاشفۆرد لە مانچستەر یونایتد هەفتانە 375 هەزار پاوەند مووچە وەردەگرێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی سەنی بەریتانی، مارکوس ڕاشفۆرد کۆمەڵە ئۆتۆمبێلە سەرسوڕهێنەرەکەی تەواو کرد بە کڕینی سێیەم ئۆتۆمبێلی ڕۆڵز ڕۆیس. ژمارە 10ی شەیتانە سوورەکان 570 هەزار پاوەندی خەرج کرد بۆ کڕینی یەکێک لە 62 ڕۆڵز ڕۆیسە دەگمەنەکان لە جیهاندا.

هێرشبەرەکەی مان یونایتد پێشتر دوو جۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی رۆلز رایسی بە 700 هەزار پاوەندە و 300 هەزار پاوەند کڕیەوە.

راشفۆرد ئێستا خاوەنی سێ ئۆتۆمبێلی رۆلز رایس و کۆمەڵە ئۆتۆمبێلی وەکو لەمبۆرگینی و مەکلارنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button