ئیسپانیا

چێڵسی دوو یاریزانی بارسێلۆنا دەکاتە ئامانج

یاریگا

سەرەڕای ئەوەی ئەم هاوینەش هاشێوەی هاوینی رابردوو یانەی چێڵیسی ئینگڵتەرا پارەیەکی خەیاڵی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە، بەڵام ئەو یانەیە بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیکە.

یانە لەندەنیەکە ئەم هاوینە نزیکەی 350 پاوەندی لە گواستنەوەی چەند یاریزانێک خەرجکردووە، ئەو یانەیە دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چەند یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بلوز دوو یاریزانی بارسای کردووەتەوە ئامانج، ئەوانیش بریتین لە رافینیای بەرازیلی و هەروەها فێران تۆرێسی ئیسپانی.

رۆژنامەی ئیسپانیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، بەهۆی پەیوەندیەکە باشەکەی نێوان هەردوو یانە، رەنگە دواجار ئەم گواستنەوەیە سەر بگرێت، لەبەر ئەوەی بارسێلۆناش لە هەوڵی ئەوەدایە دوو یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە کە چاڤی راهێنەری بلاوگرانا پێیوایە لامین یامال یاریزانی لاوی یانەکەی دەتوانێت ئەم وەرزە ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە ئامادەیە دەستبەرداری رافینیا بێت، هەروەها فێران تۆرێس بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی، ئەمیش ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button