خوله‌کانی دیکە

خێزانێکی ئێرانی بەشێوەیەکی سەیر خەونەکەیان بەدی دێت و رۆناڵدۆ دەبینن

یاریگا –

چیرۆکی ئێرانییەکی عاشقی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە دەنگۆی تاڵەوە بۆ راستییە شیرینەکان، لە پێداگری بۆ بە دیهێنانی خەنی منداڵەکانی بۆ بینینی ئەفسانە.

خێزانی محەمەد رەزا نەورۆزی

محەممەد رەزا نەورۆزی باوکی دوو مناڵی دوانە بە ناوەکانی عەسەل و عەرشیایە کە لە هەر لەسەرەتای تەمەنیانەوە وەک باوکیان شەیدای رۆناڵدۆن. ئەوان ئەوەندە هاندەری رۆناڵدۆن ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت دەتوانن بە وردی باسی هەر گۆڵێکی رۆناڵدۆتان بۆ بکەن.
باوکی عەسەل و عەرشیا کە ئاگاداری خۆشەویستی منداڵەکانی بوو بۆ ئەفسانە، بیری لەوە دەکردەوە بە شێوەیەک پەیوەندی بە ئەستێرە پورتوگالییەکەوە بکات، بیکاتە سوپرایەزەک بۆ منداڵەکانی.

ملوانکەیەک کە گەشتەکەی دەستپێکرد!

لە کۆتایی ساڵی رابردوودا بوو کە هاوڕێیەکی محەمەد رەزا پێشنیارێکی سەرنجڕاکێشی پێکرد. نزیکەی هەموو کەسانی نزیکی ئاگاداری ئەو شەیداییەی ئەوان بۆ رۆناڵدۆ بوون، لەم رووەوە یەکێک لە هاوڕێکانی پێشنیاری کرد کە ملوانکەیەک بە شێوازی جەستەی رۆناڵدۆ دروست بکات، ئەمەش رەزامەندی و قبوڵکردنی لەگەڵ بوو. ئەو ملوانکە عەیار 18یە دواجار لە مانگی ئایاردا گەیشتە دەستی رۆناڵدۆ.

حوزەیرانی 2023، سەرەتای گەشتەکەیان بۆ لیسبۆن

محەممەد رەزا، کە خەونی ئەوە بوو ملوانکەکە بگەیەنێتە دەستی کریستیانۆ، هەربۆیە لەگەڵ خێزانەکەی گەشتێکی بۆ لیسبۆن رێکخست.
جگە لە گەیاندنی دیارییەکە بەڵێنی بە عەسەل و عەرشیا دابوو کە رۆژێک دەیانباتە یاریگا بۆ ئەوەی سەیری یارییەکانی رۆناڵدۆ بکەن. بەڵێنێک کە نزیک بوو لە جێ بەجێ کردنی و دواجار بنەماڵەی نەورۆزی لە 14ی حوزەیران چوونە شاری لیسبۆن بۆ بینینی یاری هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر بۆسنیا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ.

هەنگاوێک تا گەیشتن بە ئەفسانە!

رۆژێک دوای گەیشتنیان بە شاری لیسبۆن و نیشتەجێبوونیان لە هۆتێلێکەدا، خێزانی نەورۆزی لە یەکەم بەیانی گەشتەکەیانەوە چوونە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی پورتوگال لە شاری cidade do Futebol کە شارۆچکەیەکی بچووکە و 40 کیلۆمەتر لە لیسبۆنەوە دوورە. ئێستا لە هەموو کاتێک نزیکتر بوون لە یاریزانە دڵخوازەکەیان و دوورییان لەگەڵ رۆناڵدۆ رەنگە تەنها 300 مەتر بووبێت. هەرچەندە چاوپێکەوتن لەگەڵ پاشا ئەوەندە ئاسان نییە.

زۆرێک لە هاندەرانی هەموو جیهان لە نزیک ئەو کەمپە ئامادە بوون و زۆربەیان دەیانویست رۆناڵدۆ ببینن.
پاسەوانە ئەمنییەکانی کەمپەکە، لەکاتێکدا ئەو کەسانەیان لە کەمپەکە دووردەخستەوە، هەمان داواکارییان ئاراستەی بنەماڵەی نەورۆزی کرد، بەڵام ئەوان نەیانویست بەو ئاسانییە واز لە بینینی کریستیانۆ بهێنن.

نەورۆزی بۆ یەکێک لە پاسەوانەکان روونیکردەوە کە ئەوان لە ئێرانەوە هاتوون و دەیانەوێت دیارییەک پێشکەش بە رۆناڵدۆ بکەن، بەڵام وەڵامی نەرێنیان وەرگرت.
بەگوتەی ئەو پاسەوانە، تاکە رێگە بۆ چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆ، سەیرکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بووە لە یاریگاکەدا. تا ئێوارە لەوێ بوون و دوای ئەوەی هیچ دەرفەتێکیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رۆناڵدۆ نەدۆزیەوە، گەڕانەوە بۆ هۆتێلەکە.

نەورۆزی بە هیچ شێوەیەک نەیویست واز بهێنێت و بەیانیەکەی دیسان لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی پورتوگال بەڕێ کەوتنەوە.
جێگای سەرنج بوو بۆ بەرپرسانی کەمپەکە کە جارێکی تر بنەماڵەی نەورۆزیان لەوێ بینیەوە و هەرچەندە دەیانویست شتێکیان بۆ بکەن، بەڵام نەیانتوانی رێگەیەک بدۆزنەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە بابەتەکەی زانی!

یەکێک لە پاسەوانەکان پەیوەندی بە ئەنتۆنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هەڵبژاردەی پورتوگالەوە کرد و چیرۆکەکەی بۆ گێڕایەوە. دوای یەک دوو سەعات ئەم کەسە کە هاوکات یەکێک بوو لە نزیکەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتە لایان. کاتێک ئەو چیرۆکەی لە محەممەد رەزا بیست، پێی گوت تەنها شتێک کە دەتوانێت بۆیان بکات ئەوەیە کە دیارییەکە بە دەستی ئەستێرەکە بگەیەنێت، بەڵام ناتوانێت رێگەیان پێبدات بچنە ناو کەمپی هەڵبژاردەکە.

نەورۆزی تێگەیشت کە مەحاڵە چاوی بە رۆناڵدۆ بکەوێت، رازی بوو بەوەیکە ئەنتۆنی ملوانکەکە بۆ رۆناڵدۆ ببات. وە پێی بڵێ کە خێزانێک لە ئێرانەوە ئەم دیارییەیان بۆ هێناوە و مەبەستیان بووە چاویان پێی بکەوێت.
دوای ئەوە ئەنتۆنی ژمارەی واتسئاپەکەی بە نەورۆزی دا و داوای لێکردن بچنە هۆتێلەکە و لە رێگەی واتسئەپەوە بەدواداچوون بۆ چیرۆکەکە بکەن.

بەڵام رۆژی دواتر هیچ هەواڵێک لە ئەنتۆنییەوە نەهات و دوای بەدواداچوونی چەندین جار لەلایەن نەورۆزیەوە پێی راگەیاندن کە سەرقاڵی مەشق و راهێنان و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانین، بۆیە هێشتا کاتی نەبووە دیارییەکە بدات بە رۆنالدۆ و چیرۆکەکەی بۆ باس بکات.
خێزانی نەورۆزی دڵیان ئۆقرەی نەگرت و جارێکی تر چوونە کەمپی مەشق و راهێنانەکان لە پورتوگال و چاوەڕێ بوون تا توانیان جارێکی تر چاویان بە ئەنتۆنی بکەوێت.

درێسێکی پۆرتوگالی واژووکراو، دیارییەک لەلایەن CR7

ئەنتۆنی ئەمجارە دەستی بەتاڵ نەبوو و بە چوار درێسی واژوو کراوی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە هاتەوە لای خێزانی نەورۆزی. رەنگە باوەڕپێنەکراو بێت، بەڵام رۆناڵدۆ خۆی ئەو درێسانەی واژوو کردبوو.

ئەنتۆنی بە ناردنی دەقێک سوپاسی رۆناڵدۆی بۆ عەسەل و عەرشیا راگەیاند و هەروەها دیاریەکەی گەیاندبووە دەستی کریستیانۆ.

رۆژی دواتر خێزانی نەورۆزی شاهیدی بردنەوەی پورتوگال بوون بە ئەنجامی 3-0 لە یارییەکەیان بەرامبەر بۆسنیا لە یاریگادا کە 90 خولەکی خایاند. سەرکەوتنەکە جێگەی سەرنجی گەشتە لەبیرنەکراوەکەی بنەماڵەی نەورۆزی بوو بۆ پورتوگال.

بڕیارێکی بەنرخی محمد رەزا نەورۆزی

محەمەد رەزا، کە لە پورتوگالەوە گەڕاوەتەوە، بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکێک لەو درێسانەی رۆناڵدۆ کە واژۆی لەسەر کردووە بفرۆشێت، پارەکەی پێشکەش بە کاری خێرخوازی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button