ئیسپانیا

لە یارییەکی دراماتیکی بارسێلۆنا بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا

بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی لالیگا بووە میوانی ڤیاریال و بە ئەستەم توانی یارییەکە بە ئەنجامی 4-3 لە خاوەن یاریگا بباتەوە.

نیوەی یەکەم دوای تێپەڕبوونی 12 خولەک بەسەر یارییەکە، گاڤی ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا گۆڵی یەکەمی یانەکەی کرد. پاشان لە خولەکی 15 دی یۆنگ ئەنجامەکەی کردە دوو گۆڵ.

یارییەکە بەردەوام بوو و لە خولەکی 26 یاریزانانی خاوەنی یاریگا گۆڵێکیان کرد و ئەنجامی یارییەکەیان بۆ گۆڵێک کەمکردەوە. پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم و لە خولەکی 40 ژێر دەریاییەکان ئەنجامی یارییەکەیان یەکسانکردەوە.

نیوەی دووەم یاریزانانی ڤیاریال دەست پێشخەریان کرد و لە خولەکی 50 بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی بارسێلۆنایان هەژاند و بۆ جاری یەکەم لە یارییەکە پێشکەوتن.

دواتر یاریزانانی بارسێلۆنا هەوڵەکانیان چرتر کردەوە و ئەوەبوو لە خولەکەکانی 68 و 72 فێران تۆرێس و لێڤاندۆڤسکی دوو جاری دیکە تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگایان هەژاندەوە و دواجار بارسا یارییەکەی بە ئەنجامی 4-3 بردەوە.

بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا لە کۆی سێ یاریی ئەم وەرزەی دووەم یاریی بردەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە حەوت خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button