ئیسپانیایاریگا

ئینیێستا ئیدانەی هەڵوێستەکەی رۆبیالێس دەکات

یاریگا –

ئەندرێس ئینێستا لێدوانێکی توندی دژی لویس روبیالێس بڵاوکردەوە و پرسیاری لە هەڵسوکەوتەکانی ئەم دواییەی کرد.

ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا و تۆپی پێی ئیسپانیا ئەندرێس ئینێستا پەیامێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و بە روونی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو و دۆسیەی لویس روبیالێس خستەڕوو. ئینێستا بە ئاشکرا رەخنەی لە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ گرت و خۆی بە لای یاریزانانی تیپی تۆپی پێی ئافرەتان دەزانی.

دەقی تەواوی پەیامەکەی ئینێستا: “دوای ئەو رووداوانەی ئەم هەفتەیە روویاندا، دەمەوێت دڵتەنگی خۆم دەرببڕم وەک کەسێک، وەک باوکی سێ کچ، وەک هاوسەر و وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، لەبەرامبەر ئەو شتانەی لە تیپی ئافرەتان روویاندا”. من پێم وایە ناتوانین و نابێت قبوڵی کردەوەی وەک ئەوەی لەم دواییانەدا بینیمان بکەین، کە بووە هۆی ئەوەی رووداوێکی گەورەی وەک بردنەوەی جامی جیهانی ئافرەتان لەکەدار بێت.

ناتوانم هەستی ئێستای یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بە خەیاڵمدا بهێنم، کە چۆن دۆخەکە بەو ئاستە رۆیشتووە کە کەس باسی پاڵەوانێتی و ئاستە گەورەکەیان لە مۆندیالدا نەکات. شەرمەزارییە ئەو چیرۆکە جوانەی کە ئەم یاریزانانە بەدرێژایی ساڵان دروستیان کردووە ئەوەندە پیس بووە. بەڵکو دەبوو مامەڵە لەگەڵ سەرۆکێک بکەین کە پێداگری لەسەر پاراستنی پۆستەکەی دەکرد و هیچ پەشیمانییەکی لە رەفتارە قبوڵنەکراوەکانی نیشان نەدا. رووداوێک کە زیان بە وێنە و ناوبانگی تۆپی پێمان دەگەیەنێت لە سەرانسەری جیهان”.

بابەتی زیاتر

Back to top button