گرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا سورپرایزەکەی ئاشکرا دەکات و وەرزێکی نوێ دەستپێدەکات

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئابی 2023، 17 ساڵ بەسەر دامەزراندنی تۆڕی وەرزشی یاریگا، فراوانترین تۆڕی وەرزشی لە ناوچەکە تێدەپەڕێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 26ی ئابی 2006، لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە دامەزرا و ئێستا یەکێکە لە دیارترین پلاتفۆرمەکانی وەرزشی، لەسەر ئاستی ناوچەکە.

لە 17 ساڵی رابردوودا، تۆڕی وەرزشی یاریگا بەردەوام هەوڵیداوە جیاواز کار بکات و تەواوی خزمەتگوزارییەکان بە زمانێکی کوردی رەوان، بە هەوادارانی وەرزشی بگەیەنێت. لەو ماوەیەدا چەندین کۆسپ و تەگەرە لە بەردەم پێشڤەچوونەکانی یاریگا دروستبوون، بەڵام بە پاڵپشتی هەوادارانی وەرزشی و بوونی بنکەیەکی بەهێزی پاڵپشتیکاران، یاریگا بەسەر تەگەرەکاندا سەرکەوت.

سورپرایزەکەی یاریگا

یاریگا هەنگاوێکی گەورە لە میدیای وەرزشی ناوچەکە دەنێت و گەورەترین ئەپلیکەیشنی وەرزشی بڵاودەکاتەوە. لە ئەپلیکەیشنی یاریگا، هاوشێوەی ئەپلیکەیشنەکانی جیهانی، چرکە بە چرکە ئاگاداری ئەنجامەکان و تەواوی وردەکارییەکانی یاری و یاریزانەکان دەبیت. تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین خزمەتگوزاری بە زمانی کوردی دەخاتە بەردەم هەوادارانی وەرزشی کوردستانی و لە ماوەیەکی نزیکدا، ئەپلیکەیشنی یاریگا لە ستۆرەکانی IOS و ئەندرۆید بەردەست دەبێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، پلانی ستراتیجی بۆ بەرەوپێشبردنی میدیای وەرزشی داڕێشتووە، بە گوێرەی کاتی دیاریکراو، هەنگاو بەرەو ئامانجەکان دەنێین. بە خۆشحاڵییەوە پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سۆشیاڵ میدیا، یەکێکن لە باشترینەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، ئێستا کۆنتێنتی یاریگا لە پلاتفۆرمەکانی نێودەوڵەتی دەبیندرێن، هۆکاری سەرەکیش، پاڵپشتی بەردەوامی هەواداران و فانەکانی یاریگایە.

ماڵپەڕی یاریگا، لە پلەبەندی یەکەمەکانی سەر ئاستی عێراق دێت و بە گوێرەی ئانالیتیکی گووگڵ، لە کەمترین ئاستدا، رۆژانە زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی پێگەی یاریگا دەکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لەلایەن کۆمپانیای ڤیژن ئیجیوکەیشن، پاڵپشتی دەکرێت.

لەسەر ئاستی. پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا، مانگانە ریچی فەیسبووکی یاریگا دەگاتە نزیکەی 40 ملیۆن کەس، ئەمەش ژمارەیەکی گەورەیە بۆ میدیاییەکی کوردستانی.

ئامارەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا

پێگەی یاریگا

لە 28 رۆژی رابردوودا، زیاتر لە 900 هەزار کەس سەردانی ماڵپەڕی یاریگایان کردووە. لەو ماوەیەدا 28 ملیۆن ڤیوی هەیە و 38 ئیڤێنت کاونت. ئەم ژمارانە هەمووی لە گووگڵ ئانالیتیکەوە وەرگیراون.

یاریگا لە فەیسبووک

لە ماوەی 28 رۆژی رابردوودا، ریچی فەیسبووکی یاریگا گەیشتووەتە 50 ملیۆن کەس، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی. تۆڕی وەرزشی یاریگا زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە و ئینگەیجمێنتی 28 رۆژی رابردووی گەیشتووەتە 1.5 ملیۆن.

یاریگا لە ئینستاگرام

هەرچەندە یاریگا پەیجێکی یەک ملیۆن فۆڵۆوەرزی لە ئینستاگرام هەبوو، بەڵام بە هۆکارێکەوە داخرا، ئێستا پەیجێکی نوێی هەیە و زیاتر لە 45 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە. لە ماوەی 28 رۆژی رابردوودا، ریچی ئینستاگرامی یاریگا گەیشتووەتە 241 هەزار و ئینگەیجمێنتی بریتی بووە لە 2.9 ملیۆن. ئەم ژمارانە بە گوێرەی داتاکانی فەیسبووک ئینسایتسە.

یاریگا لە تیکتۆک

تیکتۆک یەکێکە لە پلاتفۆرمە چالاکەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە تیکتۆک یاریگا زیاتر لە 121 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە و لە ماوەی 4 هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە 10 ملیۆن کەس، بینەری ڤیدیۆکانی یاریگا بوون. هەر لە ماوەی چوار هەفتەدا، ریچی یاریگا لە تیکتۆک گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس و زیاتر لە 150 هەزار کەس سەردانی پڕۆفایلی یاریگایان کردووە.

یاریگا لە تێلێگرام

تۆڕی وەرزشی یاریگا، خاوەن بەهێزترین پەیجی تێلێگرامە لەسەر ئاستی کوردستان و زیاتر لە 70 هەزار سەبسکرایبەری هەیە. رۆژانە تەواوی هەواڵ و ڤیدیۆ تایبەتەکانی یاریگا، لە تێلێگرام بڵاودەکرێنەوە.

یاریگا لە یوتیوب

لە یوتیوب، تۆڕی وەرزشی یاریگا کتێبخانەیەکی گەورەی ڤیدیۆیی هەیە. تەواوی کۆنتێنت و بابەتە سەرنجڕاکێشەکان، بە پلەی لیستی جیاواز لە یوتیوبی یاریگا، پۆست دەکرێن. بە گوێرەی داتای یوتیوب، لە ماوەی 28 رۆژی رابردوودا،ڤیدیۆکانی یاریگا زیاتر لە 360 هەزار ڤیوییان هەبووە و ئەو ڤیدیۆیانە 12 هەزار کاتژمێر پلەی کراون.

لینکی پلاتفۆرمەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سۆشیال میدیا

 

تۆڕی وەرزشی یاریگا

بابەتی زیاتر

Back to top button