ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چەندین یانەی ئەوروپا عەبدولسەمەد زەلزوولیان دەوێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا عەبدولسەمەد زەلزوولی یاریزانی مەغریبی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان دەوێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فوت مێركاتۆ زەلزوولی ناوی بە رۆیشتن لە بارسێلۆنا بەستراوەتەوە و چەندین یانەش دەیانەوێت بیگوازنەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بارسێلۆنا نایەوێت یاریزانە مەغریبیەكە لە دەستبدات، بەتایبەت دوای رۆیشتنی عوسمان دێمبێلی بۆ ریزەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت لە باڵەكانی هێڵی پێشەوە پشت بە هەریەك لە زەلزوولی، فێران تۆرێس، رافینیا و فاتی ببەستێت.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای خواستی بارسێلۆنا و یاریزانەكە بە مانەوە بەڵام یانەكانی كریستاڵ پاڵاس، ئاستۆن ڤێلا، ریال بێتیس و بایەر لیڤەركوزن كێبڕكێی گواستنەوەی هێرشبەرەكە دەكەن.

كریستاڵ پاڵاس بە جدی بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرەكە دەكاتەوە و دەیەوێت هاوشانی مایكل ئۆلیس و ئێبێرێجی ئیزێ پشتی پێ ببەستێت.

عەبدولسەمەد زەلزوولی

وەرزی رابردوو زەلزوولی بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئۆساسۆنا كرد و لە 34 یاریدا شەش گۆڵی كرد و دوو گۆڵیشی درووست كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button