یاریگا –
پەیوەندی نێوان کەریم بێنزێمای فەڕەنسی و نونۆ سانتۆی راهێنەری یانەی ئیتیحاد تێکدەچێت.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان نونۆ سانتۆ و کەریم بێنزێما ئاڵۆزە، راهێنەرەکە بە روونی گوتوییەتی، کە یاریزانەکە لەگەڵ شێوازی یاریکردنیدا ناگونجێت و داوای نەکردووە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بە روونی نارەزایی خۆی بە گواستنەوەی کەریم بێنزێمای فەڕەنسی و براوەی خەڵاتێکی باڵۆندۆر، بۆ تیپەکەی بە بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد گەیاندووە،
لەلای خۆیەوە ئەستێرە فەڕەنسییەکەیش لە سانتۆس ناڕازییە، کەریم ئەو دانوستکارەی ئاگادارکردووەتەوە کە لە رێگەیەوە پەیوەندی بە خولی سعودی کردووە، گوتوویەتی کە لەگەڵ نونۆ سانتۆی راهێنەر ئاسودە نییە و هەڵسوکەوتی زۆر ناپڕۆفیشناڵەیە.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
عاااااااجل — الشرق الأوسط :
العلاقة متوترة بين نونو سانتو وكريم بنزيما، المدرب أوضح ان اللاعب لا يناسب طريقة لعبه ولم يطلبه للتعاقد معه
كريم بنزيما كشف للمفاوض الذي اقنعه بالحضور للسعودية، بعدم ارتياحه مع المدرب نونو سانتو وأن معاملته غير احترافية pic.twitter.com/JhSyRaDr1N
— نواف التميمي 📊. (@Nawaf_STATS) August 23, 2023
بێنزێما لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی ئیتیحاد، لەلایەن هەندەرانی یانە سعودییەکەیش پێشوازییەکی شاهانەی لێکرا.
بەڵام زۆری نەخایاند، گرفت بۆ ئەستێرە فەڕەسنییەکە درووست بوو، بۆیە پێدەچێت کۆتایی ئەم گفتیە بە دەستلەکار کێشانەوەی سانتۆس یاخود رۆیشتنی بێنزێما لە ئیتیحاد کۆتایی بێت، کە ئەگەری روودانی ئەوەی یەکەمیان زیاترە.
9 🐅🖤💛… #nueve #alhamdulillah 🤲🏽 pic.twitter.com/M0cI7h5UTo
— Karim Benzema (@Benzema) August 2, 2023