ئه‌ڵمانیا

زەلزولی لە یانەیەکی ئەڵمانیەوە نزیکە

یاریگا –

عەبدولسەمەد زەلزولی (عەبدی) ئۆفەرێکی باشی لە بایرن لیڤەرکوزن وەرگرتووە و بارسێلۆناش ئامادەیە بە 20 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.

رووداوێکی نوێ سەبارەت بە داهاتووی عەبدۆ لە بارسێلۆنا خەریکە روو دەدات. بۆ ئەوەی بارسێلۆنا کڕینێکی گەورە بکات، پێویستە یەکێک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت و یاریزانە باڵە مەغریبییەکە رەنگە ببێتە قوربانی هەرچەندە بارسا لە ئاستی ئەو رازییە.

یانەکە پێی باشە دەستبەرداری ئەنسۆ فاتی ببێت، بەڵام رەتکردنەوەی ئەو یاریزانە پێشنیارە لەلایان یاریزانەکەوە ئەمە مەحاڵ دەکات و زەلزولی لە ئێستادا ئۆفەرێکی لەسەر مێزەکەی هەیە.

بەپێی راپۆرتێکی سپۆڕت، بایر لیڤەرکوزن ئەو تیپەیە کە باشترین ئۆفەری پێشکەش بە هێرشبەرە مەغریبییەکە کردوە، بارساش دەتوانێت بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی ئەو سوود بکات.

عەبدی بە مەبەستی رازی کردنی چاڤی و سەلماندنی تواناکانی خۆی لە کەمپی پێش وەرز دەرکەوت. زۆر باش دەیزانی کە ئەو پارچەیەکی گرنگ نییە بۆ چاڤی و لەبیری نەچووبوو کە لەگەڵ هاتنی چاڤی ناچار بوو هاوینی رابردوو بە خواستن بچێتە ئۆساسۆنا بەبێ ئەوەی لە راستیدا چانسی سەلماندنی تواناکانی هەبێت.

یاریزانە مەغریبییەکە بەڕوونی بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕی و جگە لەوەش، دوای هەندێک لێدوانی چاڤی بارسێلۆنای بەجێهێشت و لە ئۆساسۆناش ئاستێکی باشی هەبوو بۆ ئەوەی چاڤی رازی بکات بیگەڕێنێتەوە بەڵام رەنگە بەم زووانە بۆ هەمیشە بلوگرانا جێبهێڵێت.

پێویستییە داراییەکان فشارێکی زۆریان لەسەر یانەکە دروست کردووە و پێدەچێت عەبدۆ ببێتە قوربانی ئەو کێشە داراییانە.

مانگی رابردوو بارسا لەگەڵ ریال بێتیس کەوتە دانوستان، یانەیەکە ئامادەبوو 50%ی خاوەندارێتی ئەم یاریزانە بداتە بارسێلۆنا و بە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ بیکڕێت. ئەوە بژاردەیەک بوو کە عەبدی پێی ناخۆش نەبوو، هەرچەندە دەیویست لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت.

لەم چەند رۆژەی دواییدا هەموو شتێک گۆڕا. دوای ئەوەی بژاردەی بێتیس رەتکرایەوە و چاڤی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی گەورە پێویستە دەستبەرداری عەبدۆ ببێت و ئێستاش ئۆفەرێکی 20 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن لیڤەرکوزنەوە بۆ یاریزانە باڵەکەی هاتووە.

ئەم گواستەنوەیە سودێکی دارایی باشی بۆ بارسیلۆنا دەبێت و یاریزانەکەش لەبۆندسلیگا دەرفەتی یاری کردنی زیاتری پێدەدرێت.

دەبێت لە ماوەی 9 رۆژدا ببینرێت تا کۆتایی گواستنەوەکان، ئایا عەبدی لە بارسێلۆنا جیا دەبێتەوە یاخود نا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button