چامپیۆنزلیگ

تۆپی فەرمی چامپیۆنزلیگ بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ

یاریگا –

یوفا بە فەرمی بۆ وەرزی نوێی تۆپی چامپیۆنزلیگی نمایش کرد.

بڕیارە مانگی داهاتوو وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستپێبکات، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس نمایشی تۆپەکەیان کرد بۆ وەرزی نوێ.

دوو رەنگی سەرەکی کە لەم تۆپەدا بەکاردەهێنرێن بریتین لە شین و وەنەوشەیی. ئەو دیزاینەی کە بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە تۆپی پێی پیاوان دانراوە، باکگراوندێکی زیوی هەیە و هەمان دیزاین و شێوەی ئەو تۆپەی هەیە کە بۆ چامپیۆنزلیگ لە تۆپی پێی ئافرەتان دانراوە.

دوانزە ئەستێرە لەسەر ئەم تۆپە دەبینرێت، هەروەها پیتەکانی وشەی پاڵەوان بە زمانی ئینگلیزی لەسەر ئەم تۆپە ئەستێرەکان هەڵکەندراوە بۆ ئەوەی جوانیەکی تایبەتی پێبدرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە ئامادەبوونی یاریزانە گەورە و درەوشاوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا وەک گابرێل مارتینێلی و گابرێل خیسۆس کە دوای چەند وەرزێک لەگەڵ ئارسناڵ، دیسانەوە بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە دەکەن، هەروەها تۆنی کرۆس کە یەکێکە لە پڕ دەسکەوتترین یاریزانەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نمایش کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button