قاوەی یاریگاگرنگترین

ئێمباپێ خەریکە دەگاتە بنبەست و بارسێلۆناش بێهیوا دەکرێت

پاریس سانجێرمان هیوادارە بتوانێت کیلیان ئێمباپێ، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی بکات، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی باڵای قەتەرییەکان – ئاس

مانچێستەر سیتی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی نزیکبووەتەوە – ESPN

بێشیکتاش و گاڵاتەسەرای کێبڕکێیەکی توند لەسەر واژۆی سێرجیۆ رامۆس دەکەن – سانتی ئاونا

مانچێستەر سیتی و جێرێمی دۆکو، ئەستێرەی بەلجیکی لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتن، مان سیتی ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بداتە رێن – فابریزیۆ رۆمانۆ

وێستهام رازی بوو، لوکاس پاکوێتا بە بڕی 85 ملیۆن پاوەند بە مانچێستەر سیتی بفرۆشێت، بەڵام دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکانی تێوەگلانی پاکوێتا لە کەیسی قومارەوە، مان سیتی کشایەوە – مەیڵ

بایرن میونشن و لیڤەرپوول گرنگی خۆیان بە کاڵڤن فیلیپس، یاریسازی مانچێستەر سیتی پیشان داوە – 90min

برایتن نزیکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی کارلۆس بالێبا، یاریزانی لیل – تۆک سپۆرت

وێستهام ئۆفەرێکی بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند، پێشکەشی بۆرنمس کردووە، تاوەکو دەستبەرداری دۆمینیک سۆلانکێ ببێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وێستهام خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ یوسف نەسیری، هێرشبەری سێڤییا – 90min

ئارسیناڵ هیچ نیازێکی بۆ رێگەدان بە چوونە دەرەوەی گابریێلی بەرگریکار نییە، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن ئیتیحادی سعودی – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارسیناڵ، بۆ گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن بەردەوامە – فووتبۆڵ ترانسفەرس

فولهام ئامادەیە رکابەری لەگەڵ تۆتنهام بکات، تاوەکو واژۆی گیفت ئۆربان، هێرشبەری خێنتی بەلجیکی بەدەستبهێنێت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لازیۆ جارێکی دیکە گفتوگۆکانی لەگەڵ تۆتنهام بۆ گواستنەوەی هوگۆ لۆریس دەستپێکرد – سکای سپۆرتس ئیتاڵیا

لیڤەرپوول چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان دەستەی کارگێڕی بایرن میونشن، تۆماس توخێل و راین گراڤنبێرخە – لیڤەرپوول ئیکۆ

مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر واژی کردنی گرێبەستێک لەگەڵ گۆڵپارێزێک، بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەکان – ESPN

بابەتی زیاتر

Back to top button