ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بۆنوچی نزیکە لە خولی ئەڵمانی

یاریگا-لیۆناردۆ بۆنوچی بەرگریکاری مێژوویی ئیتاڵیا و یوڤێنتۆس نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یونیەن بەرلینی ئەڵمانی.

بۆنوچی بەفەرمی هێشتا یاریزانی یوڤێنتۆسەوە بەڵام بە تەواوی لە یانەکە دوورخراوەتەوە و نەک بانگهێشت نەکراوە بەڵکو هیچ ژمارە درێسێکی پێنەدراوە.

سەرەتا دەنگۆی ئەوە هەبوو رووبکاتە لازیۆ، بەڵام ماوەیەک بەسەر ئەو هەواڵە تێپەڕیووە و هیچ شتێک رووینەدا. ئەمڕۆش بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، بۆنووچی بڕیاریداوە چیتر چاوەڕێی لازیۆ نەکات و لە ئێستادا  لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یونیەن بەرلین.

چاوەڕواندەکرێت یۆڤی ئامادە بێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە رێککەوتنە لەسەر خاڵە کەسییەکانی نێوان یاریزانەکە و بەرلین.

بۆنوچی تەمەنی گەیشتووەتە 36 ساڵ و خاوەنی زیاد لە 350 یارییە لەگەڵ یۆڤی لە پاڵ 121 یاری بۆ ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button