ئیسپانیا

چاڤی ستایشی دوو یاریزان دەکات پاش بردنەوەکەیان

یاریگا-چاڤی هێرناندێز خۆشحاڵە بە بردنەوەکەیان و ستایشی دوو یاریزان دەکات بە تایبەت بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەی بەرامبەر کادێز.

بارسا نزیک بوو لە ریکۆردێکی نالەباری 50 ساڵە ئەویش بەڕێکردنی دوو یاری سەرەتای وەرز بوو بە بێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک بەڵام لە کۆتا 7 خولەکی کاتی ئاساییدا توانییان دوو گۆڵ لە رێگەی پێدری و فێران تۆرێس.

چاڤی لە لێدوانی دوای یارییەکەدا ستایشی گوندۆگانی کرد و وتی

گوندۆگان نیشانیدا بۆ گواستوومەنەتەوە تاوەکو لەم دۆخانە سوود لە تواناکان و ئەزموونی بیبینن

هەروەها چاڤی، ستایشی یاماڵی کرد کە بووە لاوترین یاریزانی بارسا لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکی فەرمیدا بێت

رۆژانە لە مەشقەکان دەیبینن چەند کارێکی باش دەکات ، ئەو کارێکی گەورە دەکات و توانای دروستکردنی گۆڕانکاری هەیە.

بارسا بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی چوار خاڵ لە دوو هەفتەی سەرەتادا. یاری داهاتوویان بەرامبەر ڤیاریاڵ دەبێت لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button