ئیسپانیا

لامال مێژوویەکی گەورەی لەگەڵ بارسێلۆنا تۆمار کرد

یاریگا

لامین یامال یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ئەوەی ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بۆ یاریی بەرامبەر کادێز لە گەڕی دووەمی لالیگا تۆمار کرا، ئەو یاریزانە ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی یانەکەی تۆمار کرد.

بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی لالیگا لە یاریگای خۆی میوانداری کادێزی کرد، لەو یارییە لامین یامال هێرشبەری 16 ساڵانی یانەکە ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی بوو، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە بوو بە لاوترین یاریزان لە مێژووی یانەکەی ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت و هەر لە سەرەتایی یارییەکە بەشداری بکات.

یامال تەمەنی تەنها 16 ساڵ و 38 رۆژە، بەم شیوەیە بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی یانەکەی ناوی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button