ئینگلتەرا

وێستهام 3-1 چێڵسی: پۆچێتینیۆ و کایسیدۆ نەیانتوانی هیچ شتێک بگۆڕن

یاریگا

یانەی چێڵسی لە گەڕی دووەمی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بووە میوانی وێستهام یونایتد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-3 دۆڕاند.

وێستهام گێمی یەکەمی یارییەکە باشتر دەستیپێکرد و دوای چەند فشارێک لەسەر گۆڵەکەی سانچێز، لە خولەکی 7 توانیان گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆمار بکەن. دواتر چێڵسی هاتە پێشەوە و ناوبژیوان لیدانێکی سزای لە بەرژەوەندی ئەو یانەیە گرت، بەڵام ڤار لێدانە سزاکەی رەتکردەوە.

یاریزانانی بلوز بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانی لە پێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و دواجار لە خولەکی 28 کارنی توانی گۆڵی بەرامبەربوون بۆ یانەکەی بکات.

لە خولەکی 42 ناوبژیوان جارێکی دیکە لێدانی سزای بۆ چێڵسی گرت، بەڵام ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستکارە گرانبەهاکەی بلوز نەیتوانی لێدانە سزاکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

نیوەی دووەم هەردوولا یارییەکی توندیان کرد و ناوە ناوە خۆیان لە گۆڵی یەکتری نزیک دەکردەوە و لە ئەنجامدا میشێل ئانتۆنیۆ لە خولەکی 53 توانی گۆڵی دووەم بۆ وێستهام بکات و جارێکی دیکە یانەکەی بە گۆڵێک پێشخستەوە.

لە خولەکی 68 نایف ئێکەرد کارتی زەردی دووەمی وەرگرت بەهۆی لێدانێکی مەترسیدار لە قاچی نیکۆلاس جاکسۆن و بە کارتی سوور دەرکرا و چێڵسی هیوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەی بۆ زیاتر بوو.

مۆیسس کایسیدۆ ناوەراستکارە نوێیەکەی چێڵسی لە خولەکی 95 بووە هۆی هەژمار کردنی لێدانی سزا بۆ یانەی خاوەن یاریگا و لوکاس پاکێتا توانی گۆڵی سێیەم و کۆتایی یارییەکە بکات.

بەم شێوەیە چێڵسی دوای یەکسانبونەکەی گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ، ئەمجارەیان تووشی دۆڕان بوو و وێستهام یونایتدیش یەکەم بردنەوەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button