ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا و ئایندهۆڤن لەسەر فرۆشتنی سێرجینیۆ دێست رێککەوتن

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەنیاز نیە سێرجینۆ دێست لە یانەکەی بهێڵێتەوە و لەگەڵ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی گەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی ریف ئێڵفرینکی رۆژنامەنووسی هۆڵەندی، دێست بە خواستن دەچێتە ئایندهۆڤن و مووچەکەشی بە نیوەیی لەلایەن یانەی کڕیار و فرۆشیار دەدرێت بۆ ساڵێک. وە یانە هۆڵەندییەکە مافی کڕینەوەی هەمیشەیی دەبێت بەرامبەر بە 10 ملیۆن یۆرۆ.

جگە لە ئایندهۆڤن، یانەی نیسی فەڕەنسیش لە کێبڕکێدابوو، بەڵام بەگووتەی سەرچاوەکە بۆ ئایندهۆڤن یەکلابووەتەوە. چاوەڕواندەکرێت هەر ئەمڕۆ ئەو یاریزانە بەڕێبکەوێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردنی گرێبەست.

بەرگریکارە ئەمریکییەکە وەرزی رابردووی بە خواستن لە ئەیسی میلان بەسەرد بەڵام تەنها لە هەشت یاریدا بەشداریکرد. بەر لە پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە، پێشتر لە هۆڵەندا یاری کردووە و دەرچووی ئەکادیمیای ئەجاکس ئەمستەردامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button