قاوەی یاریگاگرنگترین

کانسێلۆ چەند هەنگاوێک دوورە و سانجێرمان گورزێکی دیکە لە ریال مەدرید دەدات

رێکەوتنێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی جواو کانسێلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی لە مانچێستەر سیتییەوە بۆ بارسێلۆنا بە خواستن هەیە – سپۆرت

پاریس سانجێرمان و رانداڵ کۆلۆ موانی، هێرشبەری فەرەنسی و ئێنتراخت فرانکفورت رێککەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت – فووت مێرکاتۆ

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا، گرێبەستە نوێییەکە تاوەکو 2028 شتیگن لە کامپ نو دەهێڵێتەوە – ESPN

ئەهلی سعودی تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی، یاریسازی پاریس سانجێرمان دەستپێکردووە، رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەردوولا هەیە – لیکیپ

چێڵسی گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن، یاریزانی ئەمریکی و ئارسیناڵی دەستپێکردووە، بەهای گواستنەوەکەی دەگاتە 50 ملیۆن پاوەند – تۆک سپۆرت

ئارسیناڵ نیازی فرۆشتنی تۆماس پارتیان نییە، هەرچەندە یانەکانی سعودیە، یوڤێنتوس و فەنەرباچێ داوای واژۆی یاریزانە گانییەکە دەکەن – ئێکسپرێس

ئەیاکس ئەمستردام ئۆفەرێکی فەرمی وێستهامی بۆ گواستنەوەی محەمەد قدووس رەتکردەوە – ئاتلێتیک

سێڵتک پێش یانەکانی دیکە کەوتووە و نزیکە لە گواستنەوەی کیران تێرنی، بەرگریکاری ئارسیناڵ، هەرچەندە یاریزانە سکۆتلاندییەکە لە نیوکاسڵ نزیکبوو – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئارۆن وان بیساکا، نایەوێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا ریزەکانی مانچێتسەر یونایتد جێبهێڵێت – مەیڵ

لیدز یونایتد دەیەوێت، ئیلان مێسلەر، گۆڵپارێزی فەرەنسی بخاتە لیستی گواستراوەکانی ئەم هاوینە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول گرنگییەکانی بە جواو پاڵینیا سارد کردووەتەوە، چونکە فولهام داوای بڕی 90 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەردار بوون لە خزمەتەکانی دەکات – ترانسفەر ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button