ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەلمیریا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ئەلمیریا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا.

ریال مەدرید لە یەكەم یاری خولی ئیسپانیدا بوویە میوانی ئاتلێتیك بلباو و یارییەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

بۆ ئەو یارییە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە ئاردا گولەر، تیبۆ كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو و فێرلاند مێندی بێبەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێزلۆنین

هێڵی بەرگری: فران گارسیا ، ئالابا ، رۆدیگەر ، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كرووس ، كاماڤینگا ،  مۆدریچ ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید و ئەلمیریا بەپێی رۆژنامەی ماركا

بابەتی زیاتر

Back to top button