ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

دی برۆین نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ كرا

یاریگا –

كیڤن دی برۆین، ناوەڕاستكاری بەلجیكی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ كرا.

لە یەكەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ كە تێیدا بێرنلی میوانداری مانچێستەر سیتی كرد، دی برۆین تووشی پێكان هات و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

ئەستێرە بەلجیكیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەو هەواڵەی دوای یاری بێرنلی هات، گورزێكی گەورە بوو بۆ من، چ لە رووی جەستەییەوە و چ لە رووی دەروونییەوە.

هەروەها نووسیویشیەتی: ئێستا نەشتەرگەریەكە تەواو بووە، ئامادەم بۆ پرۆسەی چاكبوونەوەی جەستەییم و بەمزوانە دەگەڕێمەوە سەر كارەكەم، سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پشتگیرییەكانتان.

پێشتر پێپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێكانەكەی دی برۆین هەمان شوێنی پێكانی وەرزی رابردووە و بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی پێكانەكەیەوە دی برۆین سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاكان دوور بكەوێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button