ئیسپانیا

ئانچێلۆتی: ڤینیسیۆس یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان

یاریگا

ڕیال مەدرید لە گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیا، سبەی شەممە رووبەڕووی ئالمێریا دەبێتەوە. کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری مێرنگی پێش ئەم یارییە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دەرکەوت و باسی چەندین بابەتی جۆراوجۆری کرد. کارلۆ سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئالمێریا گووتی

تیمێکی زۆر رێکخراوەن و چاوەڕێ یارییەکی بەچێژ دەکەی . ئەوان تیپێک نین لەسەر هێڵی بەرگری کۆببنەوە. ئێمە دەمانەوێت ئاستی خۆمان بەرامبەر بلباو دووبارە بکەینەوە

ئانچێلۆتی لەبارەی یاریکردنی کیپا گۆڵپارێزی نوێی یانەکەشی گووتی

کیپا گۆڵپارێزێکی باشە و لەم چەند رۆژە بە باشی راهێنانی کردووە، بەڵام بڕیارمانداوە بۆ ئەم یارییەش ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی سەرەکی بێت

راهێنەرەکەی یانە شاهانەکە لەبارەی پاڵێوراوانی باشترینەکانی یوێفاش دەڵێت

بەڕای من ڤینیسیۆس یەکێکە لە باشترینەکان، ئەگەر باشترینیش نەبێت ئەو یەکێکە لە باشترینەکان. ئیتر هیچ شتێک سەرسامم ناکات، هیچ ڕوونکردنەوەیەکم نییە بۆ نەبوونی ناوی لە لیستی پاڵێواروانی ئەم خەڵاتە، بۆ من و ڤینیسیۆس گرنگ نییە، هەمووان دەزانن چەندە باشە و تەنها بەدەست نەبوونی بەردەوامییەوە دەناڵێنێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button