ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

ئیدەرسن ئامانجی یانەیەکی سعودییە

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیەوە کردووە بۆ پرسیارکردن لە مەرجەکانی گواستنەوەی ئیدرسن سانتانا گۆڵپارێزە بەڕازیلیە کەی ئەم تیپە.

پڕۆسەی پەیوەندیکردنی یاریزانە گەورە و درەوشاوەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ خولی سعودیە لەم هاوینەدا بەردەوامە. زۆرێک بوونی کەریم بێنزێما یان سادیۆ مانێیان لەم خولەدا بە گرنگترین رووداوی ئەم گواستنەوەیە دەزانی، بەڵام هیلال بە گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا تووشی سەرسوڕمان و شۆک کرد.

بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە پێشتر هەوڵیان دابوو لیۆنێل مێسی و کیلیان ئێمباپێ بە بە ئۆفەرێکی مێژوویی بگوازنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئۆفەرەکانیان لەلایان ئەم یاریزانانەوە رەت کرایەوە.

ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئینگلتەرا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانە سعودیە کەلە ئێستادا بە گرانترین یانەی مێژووی تۆپی پێی ئاسیا ناودەبرێت، پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرانی سیتی کردووە بۆ ئەوەی پرسیار لەسەر مەرجەکانی گواستنەوەی ئیدرسن بکەن.


گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە لە چەند وەرزی رابردوودا ئاستێکی شایستەی بۆ سیتی پێشکەش کردووە و رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی لە پرێمەرلیگ هەروەها گرێبەستەکەی لە ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت، بەڵام پێناچێت گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە لە مانچستەر سیتی دووربکەوێتەوە، چونکە هێشتا لە لوتکەی هێزی وەستاندنی یانەکانی بەرامبەر دایە.

لەلایەکی دیکەوە یانەی هیلال نزیکە لە گواستنەوەی یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی سێڤیا بەم نزیکانە. ئەوان گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بە بڕی 21 ملیۆن پاوەند گۆڵپارێزە مەغریبیەکە بگوازنەوە، وەک فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاماژەی پێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button