قاوەی یاریگاگرنگترین

لیڤەرپوول شۆڕشی هێڵی ناوەڕاستی دەستپێکرد و دێ خیاش چاوی لە یانەی گەورەیە

ئانسو فاتی، بڕیاریداوە ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت – ئاس

دەیڤد دێ خیا، سوورە لەسەر پەیوەندی کردن بە بایرن میونشن، دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد – میرەر

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی شێخ دۆکۆرێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی کریستال پاڵاس زیاد دەکات – ئیندیپێندێنت

لیڤەرپوول ئەمڕۆ گرێبەستێک بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ واتارو ئێندۆ، یاریزانی ژاپۆنی و شتوتگارت واژۆ دەکات – ئاتلێتیک

هیلال لە گواستنەوەی ئالێکساندەر میترۆڤیچ، هێرشبەری فولهام نزیکبووەتەوە – گاردیان

وێستهام خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ گواستنەوەی جیسێ لینگارد، یاریزانی ئینگلیزی ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست – سکای سپۆرتس

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ دەکاتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەبێتە 50 ملیۆن یۆرۆ – ئێل چیرینگیتۆ

وێستهام گرنگی بە ئێلی واهی، هێرشبەری مۆنپیلێی، کۆنستانتینۆس ماڤرۆپانۆس و ئۆدیلۆن کۆسۆنو داوە، دەیەوێت تیمەکەی بە تەواوی نوێ بکاتەوە – گاردیان

ئێریک بەیڵی، بەرگریکاری کۆتدیڤواری نزیکە لە جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد، یانەی فولهام لە نزیکەوە چاودێری دەکات – RMC Sport

تۆتنهام دەیەوێت ماتیو ئالێمانی، بکاتە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، دوای جیابوونەوەی لە بارسێلۆنا – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button