ئینگلتەرا

یاریزانە تازەکەی گەنەرز پێویستی بە نەشتەرگەرییە

یانەی ئارسناڵ رایگەیاند  جورین تیمبەری بەرگریکاری نوێی یانەکەیان تووشی پێکانی ئەژنۆ هاتووە.

یاریزانە هۆڵەندییەکە هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بە 34.3 ملیۆن پاوەند لە ئەجاکسەوە گوێزرایەوە بۆ ئارسناڵ. لە یەکەم یاری وەرزی نوێی پریمەرلیگ بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست تووشی پێکان هات.

ئەمڕۆ ئارسناڵ رایگەیاند پێکانەکەی تیمبەر لە بەستەری ئەژنۆیدایە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە. بەمەش چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.

تیمبەر لە تویتەر نوسیوییەتی

دڵتەنگم بەوەی پێکانەکەم لەوە خراپترە کە چاوەڕواندەکرا بە تایبەت پاش ئەو پێشوازییە گەرمەی لێمکرا. ویستم لەنێو یاریگا سوپاستان بکەم بەڵام دەبێت ئەوە بۆ ماوەیەک دوابکەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button