ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

لاپۆرت لە یانەیەکی سعودی نزیکبووەتەوە

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بە ئۆفەرەکەی نەسر بۆ گواستنەوەی ئێمریک لاپۆرت رازی بوو.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی لە بەردەم گواستنەوەیەکی دراماتیکیدایە بۆ سعودیە، دوای بەسەربردنی چەند وەرزێکی پڕ نازناو لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

یاریزانی تەمەن 29 ساڵان، لە وەرزی رابردوودا نەیتوانی بە شێوەیەکی بەردەوام بەشداری یارییەکان بکات و تەنیا بەشداری لە 12 یاری پرێمەرلیگدا کرد.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری سیتی هێڵی بەرگری تیمەکەی نوێکردووەتەوە و لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیشدا، لاپۆرت یاریزانی یەدەک بوو، سەرەڕای ئەوەی هێشتا دوو وەرز بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە.

لە دوای گواستنەوەی یۆشکۆ ڤاردیۆل لە لایپزیگەوە بۆ مان سیتی بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ، دەرفەتی یاری کردنی لاپۆرت لە قەڵای ئیتیحاد زۆر کەمبووەتەوە، بۆیە بڕیاری رۆیشتنی داوە.

بە درێژای مێرکاتۆی ئەم هاوینە، نەسر گرێبەستی لەگەڵ سادیۆ مانێ، مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، سیکۆ فۆفانا و ئەلێکس تێلێس کردووە، لە مانگی دیسێمبەر ساڵی رابردووش، گەورەترین گرێبەستی مێژووی خولەکەیان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button