قاوەی یاریگاگرنگترین

پاریس بە مەرج مامەڵە لەگەڵ ئێمباپێ دەکات و تۆتنهام شوێنگرەوەی کەین دەستنیشان دەکات

ئاوێتەبوونەوەی کیلیان ئێمباپێ لە پێکهاتەی پاریس سانجێرمان، پەیوەستە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە – لیکیپ

مۆناکۆ بە توندی گەڕاوەتەوە نێو کێبڕکێکان و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری ئارسیناڵ واژۆ بکات – دەیلی مەیڵ

برایتن گفتوگۆکانی لەگەڵ لیل بۆ گواستنەوەی کارلۆس بالێبا دەستپێکردووە، ئەمەش دوای رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی کەسی – فابریزیۆ رۆمانۆ

لیڤەرپوول، نیوکاسڵ یونایتد، ئەیسی میلان و یوڤێنتوس چاریان لە کارلۆس بالێبا، ناوەڕاستکاری لیلە – مەیڵ

چەند یانەیەکی سعودی داوای گابریێل، بەرگریکاری ئارسیناڵ دەکەن – میرەر

تۆتنهام بە دوای شوێنگرەوەی هاری کەین وێڵە و ئێستا دەیەوێت گفتوگۆکان لەگەڵ گیفت ئۆربان، هێرشبەری خێنتی بەلجیکی دەستپێبکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ پەیوەندی بە ئارسیناڵ کردووە و داوای روونکردنەوەی دۆخی کیران تێرنی لێکردووە. یانە لەندەنییەکە داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند دەکات – نیوکاسڵ کڕۆنیکڵ

ئێدی هۆوی، راهێنەری نیوکاسڵ داوای مارک کوکورێیا، بەرگریکاری ئیسپانیش دەکات – تێلێگراف

وێستهام هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی هاری ماگوایەر، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد خستووەتەگەڕ – تێلێگراف

وێستهام لە ئێستاوە بە دوای شوێنگرەوەی لوکاس پاکوێتا دەگەڕێت و محەمەد کودوس، یاریزانی ئەیاکسی کردووەتە ئامانج – تۆک سپۆرت

ئێڤەرتن گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ دەستپێکردووە، هەرچەندە یانەکانی میلان و ئێنتراخت فرانکفورت رکابەری لەسەر واژۆی یاریزانەکە فەرەنسییەکە دەکەن – RMC Sport

رەنگە جارێکی دیکە جیسێ لینگارد بگەڕێتەوە وێستهام، سەرەڕای مەشقکردنی لەگەڵ ئینتەر مەیامی، بەڵام دەیەوێت لە پرێمەرلیگ یاری بکات – ئێکسپرێس

بابەتی زیاتر

Back to top button