ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی گرێبەستی گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگی یەکلایی کردەوە
یاریگا –
ئەمڕۆ دووشەممە چێڵسی گرێبەستی گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگی یەکلایی کردەوە.
رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی مۆیسێس کایسێدۆ، چێڵسی لەگەڵ بڕایتۆن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ناوبراو دەبێت بە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگدا.
ناوەڕاستکارەکەی بڕایتن بە بەهای 115 ملیۆن پاوەند، کە دەکاتە 133.3 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە دەکات.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەیش کردووە، چێڵسی وادەی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی یاریزانەکەی دیاری کردووە، ناوبراو تا هاوینی 2031 بووە بە یاریزانی یانەکە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی دیکەش.
هاوکات یانەی لیڤەرپوولی هەمان وڵات، رکابەرییەکی گەورەی چێڵسی کرد بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی کایسێدۆ، بەڵام یاریزانەکە رێدزی نەویست و بلوزی هەڵبژارد.