ئیسپانیاگرنگترین

ئیسکۆ لە یەکەم یاریدا هەمووانی سەرسامکرد

Yariga App

یاریگا –

ئیسکۆ بە پێشکەشکردنی ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە یەکەم یاریدا، هەمووانی سەرسامکرد.

دوێنێ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا، ریال بێتیس بووە میوانی ڤیاریال و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە بەرژەوەندی ریال بێتیس کۆتایی هات.

ئایۆزی پێرێز، لە خولەکی 20 گۆڵی یەکەمی بێتیسی کرد، لە گێمی دووەم و لە خولەکی 60 خۆرخی کوێنکا، گۆڵی یەکسانی بۆ ڤیاریال کرد، یارییەکە تا دواساتەکان بەم ئەنجامە بەردەوامبوو تا لە خولەکی 90+5 ولیان جۆزێ، گۆڵی دووەم و بردنەوەی ریال بێتیسی کرد و یەکەم سێ خاڵی وەرزی نوێی بە تیپەکەی بەخشی.

ئەوەی زیاتر لە یارییەکە جێگای سەرنج بوو ئاستی یاریزانی نوێی ریال بێتیس فرانسیسکۆ ئیسکۆی ئیسپانی بوو، کە لە یارییەکە بە ئاستێکی سەرنجڕاکێش بەدیار کەوت و تەواوی هاندەرانی یانەکەی سەرسامکرد.

ئیسکۆ 70 خولەک یاریکرد، بەهۆی ئاستە ناوازەکەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەیشی پێدرا، کە ئەمەش یەکەم یاری فەرمی ناوبراو بوو لەدوای 9 مانگ دابڕان و نەبوونی یانەیەک تا یاری بۆ بکات.

ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدرید دوای یارییەکە بەمشێوەیە دوا:

زۆر دڵخۆشم بەم سەرکەوتنە، هیچ دەستپێکێک لەمە باشتر نەدەبوو.

بۆ ماوەی نۆ مانگ ئامادەکارییەکی زۆرمکرد و بە کاتی ناخۆشدا تێپەڕیم، خێزانەکەم پاڵپشتییەکی زۆریان کردم، دڵخۆشم کە ئەو متمانەیەم بەدەستهێناوە و هیوادارم وەرزێکی پڕ لە سەرکەوتنمان هەبێت.

لە رووی جەستەییەوە زۆر بە باشی خۆمم ئامادە کردووە، لەوە باشتر بووم کە چاوەڕوانم دەکرد. بوون بە باشترین یاریزانی یارییەکە هەستێکی خۆشە بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە دەمەوێت یارمەتی تیپەکەم بدەم لە سەرکەوتنی زیاتر.

ئیسکۆی تەمەن 31 ساڵان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڤییا هەڵوەشاندەوە، دوای 9 مانگ دابڕان، لە مانگی رابردوو یانەی ریال بێتیس یاریزانەکەی لەخۆگرت و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد.

کورتکراوەی یارییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button