ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

رۆی كین بۆ محەمەد سەڵاح: دانیشە و بێدەنگبە

یاریگا –

رۆی كین، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئیرلەندا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داوا لە محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول دەكات، بە بێ دەنگی بمێنێتەوە و قسە نەكات لە دوای دابەزاندنی لە یارییەكەیان بەرامبەر چێڵسی.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكی 77ی یارییەكەدا یۆرگن كڵۆپ محەمەد سەڵاحی هێنایە دەرەوەی یاریگا و لە جێگای ئەو هارڤی ئیلیۆتی بەشداری پێكرد، دواتر سەڵاح بە تووڕەییەوە لە یاریگا هاتە دەرەوە و رەتیكردەوە بچێتە لای كڵۆپ.

لە دوای یارییەكە رۆی كین بۆ رۆژنامەی ئێكسپرێس ووتی: پێموایە باشە یاریزانێك بەو شێوەیە بێتە دەرەوەی یاریگا، بەڵام بەردەوام نەبێت لەكردنی لەسەر كورسی یەدەگ، دەبینیت كە لە دەرەوەی یاریگادایت، بۆیە دانیشە و بێدەنگبە.

بەردەوام بوو ووتی: دەبێت شتەكان قبوڵ بكەیت، دەكرێت دڵتەنگت بكات، بەڵام مەیهێنە دەرەوە و دەری مەبڕە، زۆر یاریزانی دیكەم بینیوە كە لە محەمەد سەڵاح باشتر بوون گۆڕانكارییان پێكراوە و هیچ شتێكیشیان نەكردووە.

محەمەد سەڵاح لە یارییەكەدا ئاستێكی مامناوەندی پێشكەشكرد و توانی تاكە گۆڵەكەی لیڤەرپوول بۆ لویس دیاز درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button