کڵۆپ باسی توڕەبوونەکەی سەڵاح دەکات
یۆرگن کڵۆپ لێدوانی بۆ میدیاکان دا سەبارەت بە تووڕەبوونی محەمەد سەڵاح لە یارییەکەی چێڵسیدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی خولی ئینگلیزیدا لیڤەرپوول و چێڵسی بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک بەرامبەربوون. کڵۆپ لە خولەکی 77دا گۆڕانکاری بە سەڵاح کرد و ئەمەش ئەو یاریزانەی توڕەکرد.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە وتی
تێدەگەم بۆ تووڕەبوو چونکە دەبووە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ ئەگەر گۆڵی تۆماربکرایە بەڵام من ئەوەم لا گرنگ نەبوو. پێویستمان بە ووزەیەکی نوێ و جێگیری زیاتر بوو لە یارییەکەدا و تەنها دەتوانم ئەوە بڵێم. ئەگەر هێرشبەرێک ئاڵوگۆڕ پێبکەم کە پێی وابێت دەیتوانی گۆڵ تۆماربکات و توڕەبێت کە دانیشتووە ئەمە لای من شتێکی ئاساییە.
سەڵاح شەش وەرزە دوای یەک لە یەکەم هەفتەی خولی ئینگلیزیدا گۆڵ تۆماردەکات، پێویستی بە گۆڵێک بوو لە یارییەکەی ئەمڕۆدا تاوەکو ببێتە یەکەم یاریزانی مێژووی خولەکە حەوت وەرزی دوای یەک ئەو کارە ئەنجام بدات.