ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی پرێمەرلیگ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی چێڵسی، یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری لیڤەرپوول بۆ یاری لوتكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ.

چێڵسی بە راهێنەرایەتی پۆچێتینۆ چەندین چاكسازی و گۆڕانكارییان لە پێكهاتەكەیاندا كردووە و ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوەكانە.

كڵۆپی لیڤەرپوولیش دوو گرێبەستیان كردووە ماك ئالیستەر و دۆمینیك سۆبۆسلایان گواستووەتەوە ریزەكانیان.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی: 

گۆڵپارێز: سانچێز

هێڵی بەرگری: جەیمس، تیاگۆ سێلڤا، كۆلوێل، چێلوێل

هێڵی ناوەند: ئینزۆ، گالاگەر، چوكۆمێكا

هێڵی هێرشبردن: ستێرلینگ، جاكسن، مۆدریك

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێزئالیسۆن

هێڵی بەرگری: كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

هێڵی ناوەند: ئاڕنۆڵد، جۆنس، ماك ئالیستەر، سۆبۆسلای

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح، گاكپۆ، جۆتا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button